Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 07:02

عێراق وئوردون لەبوارەکانی ئابووری وتەکنەلۆژیادا هاوکارى یه‌کتر ده‌که‌ن

فوئاد حوسێن لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئوردون كۆبووەوە
کوردستان TV
100%

بە نوێنەرایەتی د.عادل عبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی گەیشتە عەمانی پایتەختی ئوردون بۆ بەشداریكردن لە كار وچالاكیەكانی كۆڕبەندی میدیای دیجیتاڵ لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لەعەمان بەڕێوەدەچێت لەژێر دروشمی (پێشكەوتنی میدیایی لەشۆرشی پیشەسازیدا)، بەبەشداری نوێنەرانی كەرتی حكومی وكەرتی تایبەت وبەرپرسانی جێبەجێكار لەدەزگا دارایی وكارگوزارەكان ووەبەرهێنەرە نێودەوڵەتی وهەرێمیەكان.

د.فوئاد لە وتەیەكدا لە دانیشتنی دەستپێكی كۆڕبەندەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ئەم كۆڕبەندە چاودێری پێشكەوتنی شۆڕشی پیشەسازی چوارەم دەكات لەوڵاتانی ناوچەكە وئوردون یەكەمین وڵاتە میوانداری ئەم كۆڕبەندە دەكات وئەمەش لەخۆیدا دەبێتە هۆكارێك بۆ پێشخستنی تەكنەلۆژیای دیجیتاڵ لەناوچەكەدا بۆ كاری حكومی ودەبێتە پاڵنەرێك بۆ سەرخستنی دادپەروەری بۆ هاووڵاتیان بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی شەفافانە مافی خۆیان وەربگرن وئەم پرۆسەیەش هەمان بۆچوون وپلانە بۆ حكومەتی عیراق لە قۆناغی داهاتووی دا.

شیاوی باسە لەم كۆڕبەندەدا چەندین دانیشتن وۆركشۆپی گرنگ ئەنجامدران بەئامادەبوونی نوێنەرانی كەرتی تایبەت لە ئوردون وعیراق ولوبنان ونوێنەرانی كەرتی حكومی لەعیراق ووڵاتانی دیكە و چاوەڕوان دەكرێت چەندین گرێبەستی هاوبەشی بازرگانی لەم كۆڕبەندەدا ئیمزا بكرێت.

لەپەراوێزی ئەم كۆڕبەندەش دا د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی لەگەڵ د.عومەر ڕەزاز سەرۆك وەزیرانی شانشینی ئوردونی هاشمی كۆبووەوە ، لەم دیدارەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كران لەبارەی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی برا بەتایبەتی لەبوارەكانی ئابووری وتەكنەلۆژیادا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.