بە بەشدارى 80ى کۆمپانیاى ناوخۆی کوردستان و 60 کۆمپانیاى توركی، لوتکەى ئابوورى و بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ریگەیاند، ئامانجیانه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا بگه‌یەننه 20 ملیار دۆلار.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له میانی وتارێكیدا له لوتكه‌ی ئابووری و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا رایگه‌یاند، قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی تورکیا 10 بۆ 12 ملیار دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئامانجمان ئه‌وه‌یه قەبارەى ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا بگەیەنینە 20 ملیار دۆلار".
سه‌فین دزه‌یی وتیشی" به‌هۆی بڕیاری یه‌كخستنی خاڵه گومرگیهكانەوە هه‌ندێک كێشه و گرفت بۆ بازرگانانی توركیا دروست بوو، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵده‌دات ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌رێمەوە هه‌یه چاره‌سه‌ری بكات، به‌ڵام به‌شێك له كێشه‌كان په‌یوه‌ندیان به حكومه‌تی عێراق هه‌یه پێویسته ئه‌وان چاره‌سه‌ری بكه‌ن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.