بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كردهوه كه تیمهكانى بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە گازی ئۆتۆمبێلیان هێناوەتە هەرێمی كوردستان.
پۆلیس سلێمانى رایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان لەسەر دوو تۆمەتبار پێگەیشت كە گازی ئۆتۆمبێلیان هێناوەتە هەرێمی كوردستان، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا لەنزیك پاركێك لەسنوری قەزای سەید سادق دەستبگیرێت بەسەر بڕێكی زۆر لەدەبە گاز و 128 كارتۆن شامپۆی شۆردنی ئۆتۆمبێل كە بەهۆی شامپۆكانەوە توانیویانە بازگەكان تێپەڕێنن و دەبە گازەكان بهێننە سنوری قەزای سەید سادق.
راشیدهگهیهنن ، لەهەمان كاتدا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار توانییان هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر تۆمەتباران بەندن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.