لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى گهرمیان بڵاوی كردهوه كه دوای ئەوەی چەن جارێک ئاگادارکراینەوە کە لەنێو مزگەوتەکانی گەڕەکی فەرمانبەران و خەباتی قەزای کەلار پاسکیلی نوێژخوێنانی مزگەوتەکەیان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەدزرێت.
پۆلیس دهشڵێت دوای چاودێری و بەدواداچون و سود وەرگرتن لەکامێرای چاودێری شەوی ڕابردوو پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان دوو تۆمەتبار کە هەستاون بەدزینی باسکیلەکانیان و ئەوتۆمەتبارەش کە پاسکیلەکانی لێ کڕیون دەستگیربکات
پۆلیسى گهرمیان راشیدهگهێنێت ، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەتاوانەکەدا ناوەو بەوتەی خۆیان چەن حاڵەتێکی دزینی پاسکیلیان لەنێو مزگەوتەکانی قەزای کەلار ئەنجامداوە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (446 ی س ) هەرسێ تۆمەتبار بەند کراون.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.