له‌ئاگادارییه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى كه‌لار ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگادارى گشت هاوڵاتیان و خاوه‌ن كارگه‌كانى كۆنكرێتى ئاماده‌كراو ده‌كه‌ینه‌وه، له پێناو پاراستنى ژینگه‌ى شاردا، هه‌ر شۆفێرێكى میكسه‌ر و ئۆتۆمبێلى كۆنكرێت هه‌ڵگر له‌هه‌ر شوێنێكى نه‌گونجاودا پاشماوه‌كه‌یان فرێ بده‌ن توشى سزای یاسایی ده‌بن، به پێ بژاردنى بڕى (250.000) دینارى عێراقی سزاده‌درێت
راشیدهگهیهنن ، له كاتى دوباره كردنه‌وه‌شیدا پێ بژاردنهكه 2هێنده ده‌بێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.