راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 1 ى 7 ى 2019 بڵاوی كرده‌وه كه تیمێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتیمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لهسهرداواو ئه‌ركی هێزه‌كانی ئهمریكاو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن.
لیوا بابه‌كر فه‌قێ ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی به‌ڕێخران و پێش به‌ڕێكردنیان، له وته‌یه‌كدا روونكردنه‌وه‌و رێنمایی پێویستی پێدان و وتی: ئێوه وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌چنه به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له‌و خوله تایبه‌ته به بواری میدیایی سه‌ربازیی، پێویسته به‌وپه‌ڕی روحیه‌تی كوردانه‌و گیانی پێشمه‌رگانه‌وه پابه‌ندی ته‌واوی به‌رنامه‌ی خوله‌كه ببن.
داواشی لێ‌كردن كه، زۆر به‌جدی هۆگری وانه‌كانی خوله‌كه بن و هه‌وڵبده‌ن به زانیاری و ئه‌زمونێكی باشتره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه و سه‌ركه‌وتوانه ئه‌و خوله گرنگه ته‌واو بكه‌ن. هیواشی بۆ خواستن دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌و زانیاری فێربوونانهی وه‌ریده‌گرن بیگوازنه‌وه بۆ كاروباره میدیاییه‌كانی وه‌زاره‌تمان و سوودبه‌خش و به‌رهه‌مدار بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌ركه‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ربازیی .
له‌كۆتاییشدا ئومێدی خواست به‌سه‌لامه‌تی بگه‌نه شوێنی ئه‌ركه‌كه و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه.
شایانی باسه، تیمه‌كه له (10) ئه‌فسه‌رو كارمه‌ند پێكهاتوون و به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خولێكی تایبه‌ت به میدیای سه‌ربازی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا رێكخراوه ماوه‌ی 10 رۆژ له به‌غدا ده‌مێننه‌وه.
پێشتر چه‌ند جارێك ئه‌و جۆره خوله له هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆ پێشمه‌رگه كراونه‌ته‌وه، ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر داوای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌و تیمه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چوونه به‌غدا به مه‌به‌ستی به‌شداربوون له خولێكی نوێ له بواری میدیای سه‌ربازیدا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.