پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 1 ى 7 ى 2019 كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو شاندی دانوسانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو
كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو پارت له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى هه‌رێم و دانانى پارێزگاری كه‌ركوك كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدرا
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه گۆڕانكاریان له شاندی دانوستانكاری خۆیان كردووه له پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ریه‌ك له دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ، فرسه‌ت سۆفی، ئومێد سه‌باح بە ئەندامانی لیژنەی دانوستانکار به‌شداربوون
شاندی دانوسانكاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی حاكم قادر ، ئه‌ندامیه‌تی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ، له‌تیف شێخ عومه‌ر به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون
دوای كۆبوونه‌وه‌كه دلشاد شه‌هاب ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى وت ، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتى و یه‌كێتى ، باسی پرسی پارێزگاری کەرکووک و هەماهەنگییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و پێكهێنانی كابینه‌ى نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆی له سه‌ر كرا
دڵشاد شەهاب راشیگه‌یاند، ئەوەی ئەمڕۆ کرا هەنگاونانی رژدی بوون و بیروبۆچوونەکانمان زۆر لەیەکەوە نزیکن و سەبارەت بە دانانی کەسێک بە پارێزگای کەرکووک و لێکتێگەیشتنی روون هەن.
گوتیشی ، ھاوتەریب لەگەڵ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پۆستی پارێزگاری كەركووك یەكلا دەكرێتەوە
دلشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى پارتى له‌به‌شیبَكى دیكه‌ى وته‌كانى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاند وتى دەبێت پارێزگاری کەرکووک کاندیدێکی هاوبەشی یەکێتی و پارتی و لیستی برایەتی و سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک بێت.
هه‌ر له‌و كۆنگره له‌رۆژنامه‌وانیه‌دا لەتیف شێخ عومەر وته‌بێژى یەکێتی نیشتیمانى كوردستان رایگه‌یاند هەموومان دەبێت پەلەبکەین لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دڵسۆزی خۆمان وەک شەریکێکی هاوبەش دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە کابینەی داهاتوودا و تەئکیدمان کردەوە کە دەبێت لە ماوەیەکی کورت‌دا کابینەی تازە پێکبهێندرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.