ئەمڕۆدووشهممه 1 ى 7 ى 2019 ، ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە هەولێر پاش بێتاوانیی لەلایەن دادگای ئیتیحادییەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا سوپاسی سەرۆک بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم خەڵکی کوردستانی کرد، ههروهها ڕێبوار تاڵەبانی لهو پرێس کۆنفرانسیدا ڕایگهیاند: من سەرەتا سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەم کە هەر لەو ڕۆژەوە کە لە کەرکووک حوکمێکی بەهەڵە لەدژی من دەرکرا کە بەپێی حوکمەکە فەرماندی دەستگیرکردن بۆ من دەرچوو، بەڕێزیان هەر لەو کاتەوە بەڵێنیی پشتیوانیی دا و گوتی من بە هەموو تواناکانمەوە پاڵپشتی لە کەیسی ڕێبوار تاڵەبانی دەکەم چونکە کەیسی کەرکووکە و کەیسەکە دەستووری و عێراقیشە .
هاوكات سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک گوتیشی: کەرکووک لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق شارێکی جێگەی ناکۆکە و ئێمەش کاتی خۆی هەموو هەوڵەکانمان ئەوە بووە کە بارودۆخی کەرکووک بە بارێکی دەستووریدا چارەسەر بکرێت و لە ڕۆژەوە کە ئەو بارودۆخە بەسەر کەرکووکدا هاتووە، ئێمە لەڕووی دەستووری و یاسایی و سیاسیشەوە دانمان پێدا نەناوە چونکە دۆخێکی نایاسایی لەو شارە حاکمە بۆیە نیگەرانیمان دەربڕی و لەوانەیە لایەنی دیکەش ئەو دۆخەیان پێ ئاسایی بێت
ههروهها ڕێبوار تاڵهبانی ڕایگهیاند: هەندێک کەسیش بە پێچەوانەوە دژایەتیی منیان کردبێت، لەبەر ئەوەی ئیعتراف بەو بارودۆخە ناکەم بۆیە بەرگێکی یاساییانە کردە بەر سکاڵای خۆیان تۆمار کرد بەبێ ئەوەی کەسی سکاڵاکار دیار بێت و نادیار بوو بۆیە دووبارە لێرەوە سوپاسی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەم کە لەو کاتەوە کە گوتی پاڵپشتیی ئەمن دەکات، پاڵپشتییەکە لەڕێگەی ستافە بەڕێزەکەیانەوە بووە کە من زۆر سوپاسیان دەکەم و سەرەنجام سەری گرت و سوپاسی دامودەزگا دادوەرییەکان، پارێزەرەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.