Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 19:16

بڕیاری قەدەغەکردنی ھێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو کەوتە بواری جێبەجێکردن

لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان
کوردستان TV
#7
100%


بڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێرئاوكەوتووی بۆ ھەرێمی كوردستان دەركرد، ئەمڕۆش لەسەرجەم دەروازە سنورییەكان بڕیارەكە كەوتە واری جێبەجێكردن.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2019/7/1 شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی گومرگی باشماخ راگەیاند: لە كاتژمێر 12ی شەوی رابردووەوە بڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدرا و ژێرئاو كەوتوو لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان كەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەوەی بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دەرچوو، دوو مانگ وەك مۆڵەت درایە بازرگان و ھاووڵاتیان، بۆ ئەوەی ئەوانەی ئۆتۆمبێلیان كڕیوە بیگەیەننە شوێنی مەبەست.

بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی گومرگی باشماخ گوتیشی: دوای جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە ھەر ئۆتۆمبێلێك لە دەروازەكان بێتە ناو ھەرێمی كوردستان و كێشەی ھەبێت، رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.