سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا حەشدی شەعبی بخرێته نێو هێزە فەرمییەکان و هەموو ئەو بارەگایانەی کە ناوی هێزەکانی حەشدی شەعبییان لەسەرە دابخرێن.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی حەشدی شەعبییەوە دەرکرد و تێیدا هاتووە، دەبێت حەشدی شەعبی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێزە سیاسییەکان رابگرێت، هەموو ئەو بارەگایانەی کە ناوی هێزەکانی حەشدی شەعبییان لەسەرە دادەخرێن و هەموو بازگەکانیان دادەخرێن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاری دا حه‌شدی شه‌عبی هاوشێوه‌ی سوپا رێكبخرێت و هیچ باره‌گایه‌كیان له‌ناو شار و شارۆچكه‌كان نه‌بێت و دڵسۆزییان ته‌نها بۆ حكومه‌ت بێت و بكرێن به دامه‌زراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانی دیوانی ژماره 237ی تایبه‌ت به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ركرد و تیایدا رایگه‌یاندووه كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌پێی ده‌ستوور پێیدراوه و بۆ به‌هێزكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ژماره‌یه‌ك بڕیاری داوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ڵێت" هه‌موو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له هێزه چه‌كداره‌كان كارده‌كه‌ن و هه‌موو یاسا و رێساكانی هێزه چه‌كداره‌كانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چهكدارهداندا ده‌بن و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رپرسیان ده‌بێت كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه داده‌نرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستبه‌رداری هه‌موو ئه‌و ناوانه ده‌بن كه له كاتی شه‌ڕی داعشدا به‌كاریانهێناوه و ده‌گۆڕێن به ناوی سه‌ربازی وه‌ك (فیرقه، لیوا، فه‌وج...هتد)، ئه‌مه‌ش حه‌شدی عه‌شایه‌ری و هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تر ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و پله سه‌ربازییانه‌یان ده‌بێت كه له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كاندا كاری پێده‌كرێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ڵێت: "پێكهاته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌ندامه‌كانی كۆتایی به هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و پابه‌ندبوونیان له‌گه‌ڵ هه‌ر حزب و لایه‌نێكدا ده‌هێنن".
له كۆتایی فه‌رمانه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندراوه كه رۆژی 31ی ته‌مموزی 2019 دواواده‌یه بۆ دانانی رێنمایی پێویست بۆ كۆتاییهاتنی كاركردن به‌پێی ئه‌م رێنماییانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.