رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له عێراق، موقته‌دا سه‌در، فه‌رمانیكرد هێزی چه‌كداریی سه‌ر به ره‌وته‌كه، كه به سه‌رایا سه‌لام ناسراوه، هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه.
موقته‌دا سه‌در له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ داخستنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی، له په‌یامێكدا له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رایا سه‌لامی راگه‌یاند و فه‌رمانیدا سه‌رجه‌م باره‌گاكانی هێزه‌كه دابخرێن.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه "بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به حه‌شدی شه‌عبی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه دراون، گرنگن و هیچ ره‌شه‌بایه‌ك له هه‌ر شوێنێكه‌وه هه‌ڵبكات، له‌قی ناكات و وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ درووستكردنی ده‌وڵه‌تی به‌هێز ته‌ماشاده‌كرێت"، به پێویستیشی زانیوه هێزه چه‌كداره‌كان پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی حكوومه‌ت بن.
موقته‌دا سه‌در هیواشی خواستووه تا ئه‌و شوێنه‌ی كه گونجاوه سه‌رایا سه‌لام له ناوچه پیرۆزه‌كان (مه‌زارگه‌كانی شیعه) دوورنه‌خرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.