رۆژنامه‌یه‌كی كه‌نداو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاشكرای كردووه كه زیاتر له 100 په‌رله‌مانتاری عێراق ناوی خۆیان بۆ چوونه حه‌ج تۆمار كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: دوای زیادكردنی رێژه‌ی حه‌جكردن بۆ 50 هه‌زار كه‌س، هه‌ندێك له هێزه سیاسییه‌كان به پێی قورسایی خۆیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای پشكی جێگیر بۆ چوونه حه‌ج ده‌كه‌ن.
ساڵی رابردوو جگه له‌وه‌ی سعوودیه چه‌ند كورسییه‌كی حه‌جی وه‌ك دیاری، راسته‌خۆ پێشكه‌ش به سه‌ركرده‌كانی عێراق كرد، حكومه‌تی عێراقیش زیاتر له سێ هه‌زار كورسی حه‌جی بۆ به‌رپرسان و سیاسییه‌كان ته‌رخان كرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.