ئاگرێكی گه‌وره له نێو كارگه‌ی جگه‌ره‌ی شاری سه‌در له به‌غدا كه‌وته‌وه، كه وه‌ك كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به گرووپی سه‌ریا سه‌لام سوودی لێ وه‌رگیراوه و كۆگایه‌كی دیكه‌ش تایبه‌ت بووه به‌كه‌ل و په‌له له‌كاركه‌وتووه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق .
دوای ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی به‌غدا –ره‌سافه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و هه‌وڵی كۆنترۆلكردنی ئاگره‌كه‌یان داوه‌و تا ئێستاش زیانه‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
شایانی باسه دوای بڕیاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیَراق، بۆ داخستنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی، موقته‌دا سه‌در له په‌یامێكدا له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رایا سه‌لامی راگه‌یاند و فه‌رمانیدا سه‌رجه‌م باره‌گاكانی هێزه‌كه دابخرێن.
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.