Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 22:28

له‌چه‌مچه‌ماڵ 56 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کران

به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌یاسایی سزادانى عێراق
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ پۆلیسی چەمچەماڵی سەربەبەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان  لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا 56 تۆمەتبار دەستگیردەكەن بەپێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی ، بەم شێوەیە :

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ، كەبەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لە 15-6-2019 لە ناحیەی شۆرشی سەربە قەزای چەمچەماڵ ژن و پیاوێك كوژران و لە ئێستادا تۆمەتبار (ز ، س ، ل ) دەستگیركراوە .

-9 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی‌ ماددەی‌ 405/31 لەیاسای سزادان كە تۆمەتباران هەستاون بە تەقەكردن .

- 9 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی كە هەستاون بەدزیكردن لە هاوڵاتیان .

- 2 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی‌ ماددەی‌ 456 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتباران لە ڕێگەی فێڵەوە پارەیان لە هاوڵاتیان بردووە .

- 35 تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی كە لەدادگاكانەوە فەرمانی گرتنیان هەبووە و لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستگیركراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراوە .

پۆلیسی سلێمانى ده‌شڵێت ده‌ستیشیگراوه‌ به‌سه‌ر 2 ئۆتۆمبێل‌و چوار چه‌ك له‌جۆره‌كانی‌ 2 ده‌مانچه‌و 2 كڵاشینكۆف كه‌ له‌كێشه‌كاندا به‌كارهێنراون.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.