لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ، سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت پێشوازی كرد له كۆڵۆنێڵ شنایده‌ر فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان و كۆڵۆنێڵ دكتۆر جوبرگ ولبرینك فه‌رمانده‌ی نوێی سوپای ئه‌ڵمانیا له كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان.
راشیدهگهیهنن لەدانیشتنێکدا سه‌ره‌تا كۆڵۆنێڵ شنایده‌ر مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یانی روونكرده‌وه، كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌ركه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێدێت و كۆڵۆنێڵ دكتۆر جوبرگ ولبرینك جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
شنایده‌ر سوپاسی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه له‌م ماوه‌یه‌ی له كوردستان بووه پاڵپشتی و ئاسانكارییان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی كردووه، هه‌روها خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌یان له سوپای ئه‌ڵمانیا له ماوه‌ی رابردوو هاوكاری پێشمه‌رگه بكه‌ن، پاشان جێگره‌وه‌كه‌ی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناساند.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سوپاس و ستایشی كۆڵۆنێڵ شنایدهرو تیمی سوپای ئه‌ڵمانیای له كوردستان كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتیه‌ی له پێشمه‌رگه‌یان كردووه، وتیشی، ئێمه رێزی تایبه‌تیمان بۆ سوپای ئه‌ڵمانیا هه‌یه كه زۆر دڵسۆزانه و به جدی هه‌وڵ و ماندبوونێكی زۆریان ئه‌نجامدا و جێ ده‌ستیان دیاره له باشتربوونی كاروباره‌كانی پێشمه‌رگه له رووی مه‌شق و لۆجیستی و ته‌ندروستیه‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا بریكاری وه‌زاره‌ت هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆڵۆنێڵ شنایده‌ر خواست و پشتگیری خۆیشی بۆ جێگره‌وه‌كه‌ی كۆڵۆنێڵ دكتۆر جوبرگ ولبرینك نیشاندا.
دواتر له‌لایه‌ن بریكاری وه‌زاره‌ته‌وه ئه‌لبومی كار‌و چالاكیه‌كانی كۆڵۆنێڵ شنایده‌ر له كوردستان وه‌ك رێز‌و پێ‌زانین پێشكه‌ش به ناوبراو كرد ، هه‌روها سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركانیش تابلۆیه‌كی قه‌ڵای هه‌ولێری به ئاڵای ئه‌ڵمانیاو كوردستانه‌وه به‌خشیه كۆڵۆنێڵ شنایده‌ر.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.