دوای ئه‌و راپۆرتانه‌ی باسیان له‌وه‌كرد كه له رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی لهنێوخاكی عێراقه‌وه بووه، بۆ هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌وتی سعوودیه، شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه سیسته‌می چاودێری و له‌سه‌ر سنووری عێراق بڵاوكردوه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسانی ئه‌منی سعوودیه په‌یوه‌ندییان به به‌رپرسانی عێراقی كردووه كه سیسته‌می چاودێرییان له‌سه‌ر سنووری ئه‌و وڵاته بڵاوكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، شای سعوودیه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاندووه، كه ئه‌گه‌ر هێرشی له‌م جۆره دووباره بێته‌وه مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دووڵات و پێویستیشه سوپای عێراق سنووره‌كانی خۆی بپارێزێت و رێگا نه‌دات گرووپه چه‌كداره‌كان له‌و سنوورانه نزیك ببنه‌وه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال-ی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاندبوو كه ئه‌و هێرشانه‌ی كراوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سسعوودیه له رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ی له عێراق بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه /سپۆتنیك+ سۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.