راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 2 ى 7 ى 2019 ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی جێگر و سكرتێری په‌رله‌مانى سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستانى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رسێ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك)، داوایان له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له یاسای ژماره (3)ى ساڵی 2009ى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگان و یاسای ژماره (4)ى ساڵی 2009ى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌موار بكه‌نه‌وه‌و ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی-یش بۆ به‌رده‌وامبوونى كارى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بدۆزنه‌وه تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له داهاتوودا، كه له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن و به‌سه‌رچوونی واده‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له 24/9/2018 كه‌وتوونه‌ته بۆشایی یاساییه‌وه‌و ناتوانن به‌باشى كاره‌كانی خۆیان له‌رووى كارگێری و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان له‌چوارچێوه‌ی یاسادا رایی بكه‌ن، بۆیه داوایان كرد په‌رله‌مانی كوردستان رێگه‌چاره‌یه‌كی یاسایی بۆ ئه‌و پرسه بدۆزێته‌وه.
لای خۆیه‌وه، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگیی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان هه‌وڵده‌دات له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا رێگه‌چاره‌یه‌كی یاسایی بۆ ئه‌و دۆخه‌ى كه‌ئێستا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت بدۆزێته‌وه".
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.