Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 23:38

به‌وێنه‌ ... له‌که‌رکوک هێزه‌ عێراقیه‌کان هێرشیان کرده‌ سه‌ر 180 ماڵی کورد به‌تێکدانى خانووه‌کانیان

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رَایگه‌یاند ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقه‌وه‌ به‌ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و شۆفڵ چوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌ كورده‌كانى گه‌ره‌كى عه‌ره‌فه‌ موسه‌یه‌جه‌  پێیانیان راگه‌یاندووه‌ یان شوێنه‌كان چۆن ده‌كه‌ن یاخود ماڵه‌كان ده‌روخێنن

هه‌لۆجه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى ده‌شڵێت  له‌كاتێكدا دانیشتوانى گه‌ره‌كی عه‌ره‌فه‌ موسه‌یه‌جه‌ خه‌ڵكی ئاواره‌ن و له‌دوای پرۆسه‌ى ئازادی عێراق له‌ ساڵی 2003 گه‌راونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك 


په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى  بیانوو به‌خێزانه‌ كورده‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌  به‌بڕیاری ئیداره‌ سه‌پێندراوه‌كه‌ى پارێزگای ئێستای كه‌ركوكه‌ داوای چۆل كردنى خانووی ئه‌و ماڵه‌ كوردانه‌ ده‌كرێت وه‌یاخود ده‌روخێندرێت 


هه‌ڵۆ جه‌باری راشیده‌گه‌ێنێت 180 خێزان له‌ئێستادا به‌بریارێكى ڕاكان جبوری پارێزگاری ناشارعی كه‌ركوك كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر شاڵاوه‌كی دیكه‌ ته‌عریب و ده‌ركردنیان له‌كه‌ركوك 

11

 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.