هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای 2019 ی میسر به‌ده‌ستهێناو له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له گڕوپی چواره‌مدا، به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی باشووری ئه‌فریقیای برده‌وه
به درێژایی كاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه، یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كترو چه‌ندین ده‌رفه‌تی ئاسانیان له‌ده‌ستدا، تا له دواساته‌كانی یاری، یاریزان موباره‌ك بۆسۆفه تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی شێره‌كانی ئه‌تله‌نتیكی تۆماركرد
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مه‌غریب بۆ 9 خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و به پله‌ی یه‌كه‌می گڕوپی چواره‌م گه‌یشته قۆناغی 16
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.