له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای 2019 هه‌ڵبژارده‌ی كۆت دیڤوار به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی نامیبیای برده‌وه
یاریزانانی كۆت دیڤوار هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی نامیبیا، تا له خوله‌كی 39 دا ، یاریزان ماكس ئالان گۆڵێكی بۆ ئیڤواریه‌كان تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 58 دا ، یاریزان جیۆفرۆی سیری گۆڵی دووه‌می كۆت دیڤواری به‌ده‌ستهێنا، پاشان یاریزان جۆسلین كاماتوكا گۆڵێكی بۆ نامیبیا له خوله‌كی 71 تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، له خوله‌كی 84 دل ، یاریزان ویلفرید زاها گۆڵی سێیه‌می تیپی فیله‌كانی به‌ده‌ستهێنا
ئینجا یاریزان ماكسویل كۆرنی گۆڵی چواره‌می كۆت دیڤواری له خوله‌كی89 تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی كۆت دیڤوار له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی چواره‌م بۆ 6 خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی16 ، نامیبیاش سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.