ئه‌دریان رابیۆ یاریزانی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی گه‌یشته بنكه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت به یانه‌ی یۆڤنتۆس و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی، گرێبه‌ستێكی به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ یوڤێ واژووكرد
رابیۆ به دوای تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌گه‌ڵ خانمه‌پیركه، رابیۆ دووه‌مین گرێبه‌ستی بێ به‌رامبه‌ره كه یانه‌ی یۆڤنتۆس ئه‌نجامی ده‌دات دوای ئه‌وه‌ی ئارۆن ره‌مزی برده ریزه‌كانی خۆی و له‌هه‌مان كاتیش سێیه‌مین بۆندی میركاتۆی هاوینه‌یه، به‌درێژایی قۆناغی دووه‌می وه‌رزی رابردوو ئه‌دریان رابیۆ له یانه پاریسیه‌كه دابڕابوو، بۆیه ناوبراو ره‌تیكرده‌وه بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه پاریسیه‌كه نوێ بكاته‌وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌و فرۆشتنی له مێركاتۆی هاوینه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.