یانه‌ی یۆڤنتۆس به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یاریزانی باڵی چه‌پی یانه‌ی رۆما لۆكا بیلیگرینی ئه‌نجام داوه
یۆڤنتۆس له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئاماژه‌ی بۆكردوه خانمه پیره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆما گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی لۆكا بلیگرینی یاریزانی باڵی چه‌پ به‌پێی بۆندێك كه بره‌كه‌ی بیست‌ودوو ملیۆن یۆرۆیه
هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌ی یانه‌ی یۆڤنتۆس هاتووه بری بۆندی ئه‌و یاریزانه له‌ماوه‌ی 3 ساڵ ده‌درێت و ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی4 ساڵه و تا حوزه‌یرانی 2023
له‌به‌رامبه‌ردا بیانكونیری دووپاتیكرده‌وه لیۆناردۆ سبینازولا یاریزانی باڵی چه‌پ په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی رۆماوه ده‌كات
له‌به‌رامبه‌ر بری 29 ملیۆن و نیو یۆرۆ و له‌ماوه‌ی 3 ساڵ، له‌به‌یاننامه‌كه‌ی یانه‌ی یۆڤنتۆس هاتووه ئه‌و بۆنده كاریگه‌ری ئه‌رینی له‌ئابوری یانه‌كه هه‌یه به‌بڕی نزیكه‌ی بیست‌و شه‌ش پۆینت شه‌ش ملیۆن یۆرۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.