له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كه‌شه‌وی رابردوو تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( ژ . ب . ٲ ) لە ڕەگەزی نێر لەدایک بووی ساڵی 1993 دانیشووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە لەناو بیرێکی ئاودا لە گەڕەکی (کانی زێن) دۆزراوەتەوە.
پۆلیسی راپه‌رین ده‌شڵێت ، بەوتەی باوکی لە 24ی مانگی ڕابردوو لە ماڵەوە چۆتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە و باری دەرونیشی ناجێگیر بووە
راشیده‌گه‌یه‌نن بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی بەڕێکراوە بۆ سلێمانی،
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.