Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 23:40

کۆبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هاوپەیمانان به‌ڕێوه‌چوو

له‌هه‌ولێر
کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  له‌ باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ، به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی راوێژكارانی هاوپه‌یمانان، ئەنجومەنی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بۆردی چاکسازی کۆبوونەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەكۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ چه‌ندین سەرنج و تێبینی ئاراستەی تیمەکانی چاکسازی کرا به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزتركردن و خێراتركردنی پرۆسه‌كه‌ ،  راو پێشنیازیش بۆ پته‌وتركردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی خڕاوه‌ته‌ روو

 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  بەڕێوەبەری چاکسازی پێشمه‌رگه‌  ، تێبینیەکانی ئەنجومەنی وەزارەتی بە هەند وەرگرت و بە هاندانێکی گرنگی زانی بۆ بەرەوپێشبردنی ناوه‌ڕۆك و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاکسازی وەزارەت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.