وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له 1 ى 1 ى 2020 پێویسته پشكنینی سیسته‌می ئێرباگو پشتێنی سه‌لامه‌تی بكرێته یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل
راشیدهگهیهنن ، ده‌بێت كۆمپانیاكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل تاوه‌كو ڕێكه‌وتی (1/1/2020) ئه‌و سیسته‌مه ئاماده‌بكه‌ن
وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت هه‌ركۆمپانیایه‌ك په‌یڕه‌وی نه‌كات له‌م بڕیاره یان بڕوانامه‌ی پشكنینی بدات بهئۆتۆمبێلیك كه كار به‌سیسته‌می ئیرباگو پشتێنی سه‌لامه‌تی نه‌كات بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك بڕی (15.000.000) پانزه ملیۆن دینار سزاده‌درێت
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رپێچیه دووباره بووه‌وه، ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و به‌یه‌كجاری داده‌خرێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.