Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 00:59

کچێکی تەمەن 10 ساڵ لەلایەن دایکیەوە خنکێندرا

لە دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی بەدەستی دایکی خنكێندرا
کوردستان TV
100%


 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ،  مێرمنداڵێکی کچ کە لە دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی، سەرپەرەستییەکەی درابوویە دایکی، بەدەستی دایکی خنكيَندرا


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئافره‌تێك بە ناوی ”فرشتە” کچە تەمەن 10  ساڵانەکەی خۆی بە ناوی نه‌دا محەمەدی، خنکاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌رێكخراوی هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌  ئەو رووداوە لە گەڕەکی گوڵشەنی شاری سنە ڕووی داوە


 سەرچاوەکە باسی لەوە کردووە کە پێشتر چه‌ندین جار  ئه‌و كچه‌ ئازار دراوە، سەردانی ماڵی ئەو ئافره‌ته‌ش كراوه‌  بەڵام بە هۆی شایەتی درۆیینی درواسێکانیەوە ڕێگری لە مەحکووم کردنی فرشتە کراوە.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت ، باوک و دایکی نه‌دا پێش چەند سال لە یەکتر جیا بوونەتەوە و باوکی تا ئیسە چەندین جار لە ڕێگەی دادگاوە هەوڵی دابوو سەرپەرەستی منداڵەکە وەر بگرێتەوە، بەڵام نەیتوانیوە و یاسا رێگای  ئەو کارەی پێ نەداوە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.