لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ڤیزای سعوودی بۆ حاجییان له وڵاتی سێیه‌م لێده‌دراو ده‌بوو پاسپۆرته‌كانی حاجیان بۆ ئه‌و وڵاتانه بگوازرێنه‌وه، حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ ئه‌مساڵ بڕیاری دا كه له عێراق ڤیزاكان دابینبكرێت.
راشیدهگهیهنن به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ڤیزای حاجیانی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌زا له ده‌سته‌ی باڵای حه‌جی عیراقیه‌وه له هه‌ولێرن، به هه‌ماهه‌نگی نێوان لێژنه‌كه و هاوكاری نێوان تیمه‌كانمان لهبهرێوهبهرایهتیهكهمان بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا كاری ڤیزاكان ته‌واوبكرێت و كاروباری حاجیانی كوردستان ڕایی بكرێت.
جێی ئاماژه‌یه زیاتر له مانگێك پێشتر زانیاریه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه په‌یوه‌ست كراون و ئینجا به سێرڤه‌ری ده‌سته باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراقی به‌ستراوه‌ته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، ڤیزاكانیش ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی پرینتكراوی A4 ده‌بن و ستیكه‌ر نابێت و ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و هه‌وڵده‌درێت لینكێك ده‌سته‌به‌ر بكرێت كه هه‌ر حاجیه‌ك بتوانێ له ماڵی خۆیه‌وه له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له ڤیزای خۆی دڵنیا ببێته‌وه.
راشیدهگهیهنن ، ئه‌مانه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی كات و ماندووبوون و تێچووی ڤیزاكردن كهمتردهكهنهوهو ده‌بنه مایه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تێكی زیاتر به حاجیان.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.