به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه له‌ئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی – عه‌ربه‌ت (3) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌و (5)ی دیكه‌ش برینداربوون.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (3/7/2019) ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی – عه‌ربه‌ت له‌نزیك كۆگاكانی سوته‌مه‌نی، له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سپۆرتاج و تۆیۆتا هه‌لوكس ڕوویدا، به‌و هۆیه‌وه سێ كه‌سی سه‌رنشینی سپۆرتاجه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا‌و سییانی دیكه‌ش برینداربوون‌و شۆفێر‌و سه‌رنشینێكی هه‌لوكسه‌كه‌ش برینداربوون.
هاتووچۆی سلێمانى ده‌شڵێت سپۆرتاجه‌كه به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌و چووه‌ته سایدی به‌رامبه‌ر‌و خۆی به‌تۆیۆتا هه‌لوكسه‌كه‌دا كێشاوه



دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.