سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی وه‌ك ھۆشدارییه‌ك رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپا پابه‌ند نه‌بن به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌وا له دوای حه‌وتی ته‌مووزه‌وه رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئه‌و ئاسته‌ی كه پێوستیانه، به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه تا دێت گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران زیاد ده‌بێت كه به ھۆی كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ھاتووه‌ته ئاواره‌وه.
حه‌سه‌ن روحانی له كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له تاران گوتی: "پیتاندنی یۆرانیۆم به‌ڕێژه‌ی ٣،٦٧ له‌سه‌دا نامێنێته‌وه كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێگیركراوه، به‌ڵكو له دوای حه‌وتی ته‌مووزه‌وه رێژه‌كه بۆ ئه‌و ئاسته‌ی كه پێوستیمانه، به‌رزده‌كه‌ینه‌وه".
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئێران، پیتاندنی یۆرانیۆم به‌ڕێژه‌ی ٣،٦٧ له‌سه‌دا تێپه‌ڕێنێت، ئه‌وا ئه‌و رێژه‌یه تێده‌په‌ڕێنێت كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییدا، جێگیركراوه.
سه‌ركۆماری ئێران گوتیشی: "ئامۆژگاری ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ین به‌باشی بیر بكه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان".
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا، سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی گوتی: "رێزله یاسا و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بگرن، به‌و شێوه‌یه ھه‌مووان ده‌توانین پابه‌ندبین به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".
پێشتر ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئاشكرایكردبوو، ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئه‌و سنووره‌ی تێپه‌ڕاندووه كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا به ٣٠٠ كیلۆگرام یان ٣،٦٧ له‌سه‌دا جێگیركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.