Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 00:58

لاوێکی کورد بۆ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: لەشەڕی سوپای تورکیا و پەکەکەدا تەنھا ھاوڵاتیانی ھەرێم زەرەرمەندن

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: دژى ئه‌وه‌م هاوڵاتی هه‌رێم بكرێته‌ قوربانى شه‌ڕی نێوان سوپا و په‌كه‌كه‌
کوردستان TV
100%


لەدیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا و جیھان کە ھاوکات گەنجێکی کوردە و نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە داوای لە (موستەفا شەنتوب) سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کرد کە چیتر ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان نەبنە قوربانی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دووپاتی برایەتی و دۆستایەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کردەووە و ئیشارەتی بەوەدا کەھەردەم لەگەڵ ئەوەدانین خەڵکی بێ گوناح ببنە قوربانی ئەم ڕووداوانە و ھەردەم دژی ئەوەش دەبنەوە.

شایەنی باسە ئەو گەنجە کوردە بەسەرۆکایەتی شاندی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا ئێستا لەمۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەشداری لەکۆڕبەندی پەرلەمانتارانی جیھان کردووە

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.