Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 17:27

قائمقامی شنگال هۆشداری لە بوونی شانە نووستوەکانی داعش ده‌دات

شانە نووستوەكانی داعش لەناوچەی (جەری) بوونیان هەیە
کوردستان TV
#7
100%


قائمقامی قەزای شنگال هۆشداری لە بوونی شانە نووستوەكانی رێكخراوی داعش و هێرشكردنە سەر جوتیارانی ئێزدی دەدات و پێیوایە، بەردەوامبوونی ئەو كارە تیرۆریستیانە دەبێتە هۆی كۆچی پێچەوانەی ئێزدیەكان.

مەحما خەلیل قائمقامی قەزای شنگال لەبەیاننامەیەكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ هاتووه‌،  شانە نووستوەكانی داعش لەناوچەی (جەری) سەربە قەزای شنگال بوونیان هەیە، ئەو شانانە ناوبەناو هێرش دەكەنەسەر جوتیارانی ئێزدی لە ناوچەی كوهبەل متاخەی سەربە (جەری) و ئەوەش بە بەرچاوی هێزەكانی سوپاوە ئەنجامدەدرێن، كە لەو ناوچەیەدان.

باسی لەوەشكرد، كۆتا هێرش شەوی رابردوو بووە، كە بە چوار ئۆتۆمبێل چوونەتە ناوچەكە و هێرشیان كردوەتە سەر جوتیاران، بەڵام لەلایەن ئەو جوتیارانەوە بەرپەرچ دراونەتەوە و سوپای عیراقیش لەو ناوچەیەدا بوون و هیچ جوڵەیەكیان نەكردووە.

مەحما خەلیل داواش دەكات هێزەكانی سوپای ئەو ناوچەیە بگۆڕدرێن، كە سەر بە فیرقەی 15ن. هۆشداریش دەدات لەوەی ئەو كارە تیرۆریستیانە دەبنە هۆی كۆچی پێچەوانەی ئێزدیەكان و شكستپێهێنانی پلانی حكومەت بۆ گێڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان.

قائمقامی قەزای شنگال داواش لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و مەنسوڕ مەرعید پارێزگاری نەینەوا و هێزە ئەمنیەكانی ناوچەكە دەكات ئەو بابەتە بەهەند وەربگرن تا كاره‌ساتێكی دیكه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ روونه‌دات.
 

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.