به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رایگه‌یاند: به هیچ شێوه‌یه چه‌كی بانكی كه تایبه‌ت به ده‌رهێنانی پاسپۆرت یان نوێ كردنه‌وه‌ی گران نه‌بووه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ده‌نگۆی گرانبوونی نرخی چه‌كی پاسپۆرت له بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ناو هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی خه‌ریكی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرتن ڕوویان له بانكه‌كانی شاری هه‌ولێر كردووه بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاسپۆرت.
كوردستان تی ڤی بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو وه‌ربگرێت له‌سه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه، لێدوانێكی تایبه‌تی له به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرت، دكتۆر سامی جه‌لال له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی گوتی: ئه‌م ده‌نگۆیانه دوورن له ڕاستی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م بریاره ده‌رنه‌چووه ته‌نها سه‌رقاڵكردنی هاووڵاتیانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌ر نرخه‌كه‌ی جارانه و به هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی بانكی له هه‌رێم گران نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.