بەمەبەستی کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ هێزە ئەمنییەکان وەزارەتی ناوخۆ پەیمانگای پەرەپێدانی ئەمنی و تەکنەلۆجیای زانیاری دەکاتەوە.
سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارتی ناوخۆ بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ڕاهێنان و کردنەوەی خولی پێگەیاندن، پەیمانگای پەرەپێدانی ئەمنی و تەکنەلۆجیای زانیاری دەکەینەوە.
سامی جەلال ڕاشیگەیاند: پەیمانگاکە قۆناغی یەکەمیەتی کە تەواوکراوە، بە گوژمەی نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار.
ئاماژەی بەوەشدا: دوای دوو مانگی دیکە قۆناغی دووەمیشی تەواو دەبێت کە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
سامی جەلال باسی لەوەشکرد: کە پەیمانگاکە لە حەوت هۆڵ و چێشتخانەیەک پێکهاتووە، دەتوانێت لەیەک کاتدا حەوت خولی ڕاهێنانی ئەفسەران بەڕێوەببات.
ئا- سیامەند کەریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.