به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ ڕۆژى پێنچ شه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2019، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى رایانگه‌یاند كە ئه‌وان زانیاریان له‌لایه پاسه‌وانى لیبى ده‌ستدرێژى ته‌قه‌یان له كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران كردووه له كاتى هه‌ڵهاتنیان له هێرشه ئاسمانییهكەى كه بۆ سه‌ر كه‌مپێكى په‌نابه‌ران ئه‌نجام درا و به‌هۆیه‌وه 53 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و له‌نێویاندا 6 منداڵى تیدابووه.
شایه‌نى ئاماژه پێدانه رۆژى سێشه‌ممه هێرشێكى ئاسمانی بۆ سه‌ر كه‌مپێكى په‌نابه‌ران ئه‌نجام درا و له ئاكامى ئه‌و هێرشه‌دا تا ئێستا 53 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 130 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
حكومه‌تى نیشتیمانى لیبیا كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زۆرێك له وڵاتانى جیهانییه‌وه به شیوه‌یه‌كى فه‌رمى دانى پێدانراوه، هێزه سه‌ربازییه‌كانى سه‌ر به ژه‌نڕاڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر كه به‌شێكى زۆر له خاكى ڕۆژهه‌ڵاتى لیبیاى له ژێر كۆنتڕۆڵدایه، به به‌رپرسیار له ئه‌نجامدانى هێرشه ئاسمانییه‌كه له قه‌ڵه‌م دراوه، به‌ڵام هێزه سه‌ربازییه‌كانى سه‌ر به ژه‌نڕاڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییان به هێرشه ئاسمانییه‌كه‌وه نه‌بووه.
له راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه هه‌ندێك په‌نابه‌ران له كاتى هێرشه ئاسمانییه‌كه هه‌وڵى هه‌ڵهاتنیان داوه و پاسه‌وانى لیبى ده‌سترێژى ته‌قه‌یان لیكردوون.
ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.