له دانیشتنی لوتكه‌ی جی 20 له وڵاتی ژاپۆن، په‌رداخی خواردنه‌وه‌كه‌ی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا جیاوازیی له گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه هه‌بوو. ئێستا نهێنی ئه‌و په‌رداخه ئاشكرا بووه.
په‌رداخه سپیه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا كه تایبه‌تمه‌ندی گه‌رمكه‌ره‌وه‌شی هه‌بووه، جیاوازیی له گه‌ڵ په‌رداخی سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی ئاماده‌بوو له دانیشتنی لوتكه‌ی جی 20 له وڵاتی ژاپۆن هه‌بوو.
ئه‌مه‌ش پرسیاری زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به دوای خۆیدا هێنا و وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ڕووسیا به ناچاری ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه.
به‌شێك له‌و پرسیارانه ئه‌وه بووه كه ئایا پوتین له ترسی ژه‌هراویبوون ئه‌و په‌رداخه تایبه‌ته‌ی خۆیی به‌كار هێناوه یان هۆكاری دیكه‌ی هه‌یه. ده‌یان پرسیاری دیكه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه دیمێتری پسكۆف وه‌ڵامیان بداته‌وه.
ناوبراو وتی: سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا حه‌زی له خواردنه‌وه‌ی چایه و بۆ گه‌رم هێشتنه‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌م په‌رداخه‌ی به‌كار هێناوه كه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی گه‌رمكه‌ره‌وه‌یه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.