Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 17:25

بەراورد بە 6 مانگی یەکەمی 2018، رووداوەکانی هاتووچۆ دوو هێندە زیادیان کردووە

85 کەس گیانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
#7
100%


هاتووچۆی هەولێر ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی رووداوەکانی هاتووچۆی راگەیاند و ئاشکرایکرد، لەو ماوەیەدا 523 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و 85 کەس گیانیان لەدەستداوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرپێچییەكانی هاتووچۆ بۆ نزیكەی دوو هێندە زیادیان كردووە و لە شەش مانگی رابردوودا 85 كەس بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فازڵ حاجی ئاماری شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی ڕووداوەكانی هاتوچۆی بڵاوكردەوە و گوتی: بەراورد بە شەش مانگی یەكەمی 2018، رووداوەكانی هاتووچۆ دوو هێندە زیادیان كردووە، بەشێوەیەك جگە لە سەرپێچیەكانی تۆماركراو لە كامێرای چاودێری، ئەمساڵ 202 هەزار و 682 سەرپێچی هەبووە، لە كاتێكدا لە شەش مانگی یەكەمی 2018دا 108 هەزار و 687 سەرپێچی لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار كرابوون.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی ئاشكراكرد لە شەش مانگی رابردوودا 85 كەس بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و 535 كەسی دیكەش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.