ئەمڕۆ پێنجشەممه سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی پەرلەمانی كوردستان سەردانی نووسینگەی پەرلەمانی كوردستانیان لە قەرەهەنجیر كرد.
شاندێكی لیژنەی ناوچە دابڕاوەكانی پەرلەمانی كوردستان سەردانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستانیان كرد و لە كێشەی خەڵكی ناوچەیەكەیان به تایبهتی كێشهی جوتیارانی ئهم ناوچهیان كۆڵییەوە.
جوان یونس رۆژبەیانی سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بەپێی دەستوور دەتوانین كێشەی ناوچە كوردستانییەكان چارەسەر بكەین و رەوشی ناوچەكەیش ئاسایی بكرێتەوە.
جوان یونس، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند؛ ئامانجی سهردانهكهمان بۆ ئەوە بووە کە لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی پارێزگاكە بین و لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرجەم كێشەكان بە یاداشتێك بۆ پەرلەمان بەرز دەکەنەوە.
رۆژبەیانی گوتیشی: كە لە سەردانەكەدا گفتوگۆ لەبارەی چەند كێشەیەكی سنوورەكە كراوە و هەوڵی چارەسەری هەموو كێشەكان دەدرێت ئاماژهی بهوهشكرد كە بڕیارە جووتیارانی ناوچە كوردستانییەكان ئاماری سووتانی دەغڵودانمان بۆ بنێرن بۆ ئەوەی لەلایەن حكوومەتی عێراق قەرەبوو بكرێنەوە.
گوتیشی: پێداگری لەسەر جێبەجێكردنی ماددەی (140) دەكەینەوە وەك چارەسەری بنەڕەتی بۆ زۆرینەی گرفتەكانی ئەم شارە و ئاساییکردنەوەی دۆخەکەی.
جوان رۆژبەیانی گوتیشی: ئێمە لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا لەسەر خەتین، دوای پێکهێنانی کابینەی حکومەت بەنیازین سەردانی بهغدا بكهین دەمانەوێت راپۆرتەکەمان تێروتەسەلتر بکەین، پاشان رادەستی بەغدای بکەین و تیایدا ئاماژە بەو گرفتانە بکەین کە لە شارەکەدا هەن.
راشیگهیاند: دەمانەوێت لە رێگەی نووسینگەی کەرکووکی پەرلەمانی کوردستانەوە موژدەی خۆمان بە خەڵکی کەرکوک رابگەیێنین، کە ئینشاڵڵا بەمنزیکانە دۆخی کەرکووک ئاسایی دەبێتەوە.
بههۆی خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهری ساڵی 2017 كهركووك و خورماتوو ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیداری ههرێم رادهستی ملیشیا شیعهكان كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.