Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 08:29

جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ پارێزگاری موسەننا کۆبووەوە

كەمیی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان گەورەترین كێشەی ئەو پارێزگایەیە
کوردستان TV
100%

د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی، لە دیوانی وەزارەت لە بەغدا پێشوازیی لە بەڕێز ئەحمەد مەنفی جەودە، پارێزگاری موسەننا و شاندی یاوەری كرد.

لە بەردەوامیی جێبەجێكردنی پلانی حكوومەت بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی بەهەماهەنگیكردن لەگەڵ حكوومەتە خۆجێیەكان و دووركەوتنەوە لە مەركەزیەتی بڕیاردان لە بواری دارایی و گواستنەوەی دەسەڵاتەكان بۆ ئەو حكوومەتانە و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆیان، ئەمڕۆ 4/7/2019، د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی، لە دیوانی وەزارەت لە بەغدا پێشوازیی لە بەڕێز ئەحمەد مەنفی جەودە، پارێزگاری موسەننا و شاندی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی بودجە و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی ئامادەی بوون، پارێزگاری موسەننا ڕوونكردنەوەیەكی وردی لەبارەی بارودۆخی دارایی و ئابووریی پارێزگاکەیەوە پێشكەش كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە كەمیی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان گەورەترین كێشەی ئەو پارێزگایەیە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕینی شێوازی كاركردنی كرێكاری ڕۆژانە بۆ گرێبەست و قۆرخكردنی ژمارەیەك لە زەوی و خانووبەرەی سەردەمی ڕژێمی پێشوو لە لایەن هەندێك لایەنی نافەرمییەوە كرا. لەوبارەیەوە پارێزگاری موسەننا داوای كرد ئەو شوێنانە بچنە ژێر دەسەڵاتی پارێزگا و لەو ڕێگەیەوە زۆرترین خزمەت پێشكەشی خەڵكی پارێزگا بكرێت.

بەڕێز، جێگری سەرۆكوەزیران، پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەو داواكارییانە نیشان دا و هەردوو فەرمانگەی بودجە و ژمێریاریی ڕاسپارد لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن لەگەڵ پارێزگار بۆ پێشكەشكردنی زۆرترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.