له‌گه‌شتێكدا 36 قوتابی زانكۆی سۆران، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خولێكی هاوینه، به‌ره‌و وڵاتی میسر به‌ڕێكه‌وتن.
د. باقڕ جه‌واد، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆ و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆگرامه‌كه له زانكۆی سۆران، رایده‌گێنێت "به پێی ڕێكه‌وتنی نێوان زانكۆی سۆران له‌گه‌ڵ زانكۆكانی فه‌یوم، سۆهاج و زانكۆی العلوم و التكنولوجیا له قاهیره، له كۆنفرانسی بیست و پێنجه‌مین دیداری زانكۆكانی عه‌ڕه‌بی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی هه‌لی ڕاهێنانی قوتابییان، كه له‌لایه‌ن "د. یادگار ره‌سوڵ" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران بۆ كارووباری قوتابییان له مانگی 12ی 2018 له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ زانكۆیه واژۆكرا، رۆژی سێشه‌ممه 2-7-2019 وه 36 قوتابی زانكۆكه‌مان له فاكه‌ڵتییه‌كانی: ئه‌ندازیاری، زانست، یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاداب، به‌ره‌و وڵاتی میسر به‌ڕێكه‌وتن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو "ئه‌م خوله بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ درێژه ده‌كێشێت و به‌شێكه له به‌رنامه‌ی یه‌كێتی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه زانكۆی سۆران ئه‌ندامه تێیدا و هه‌ر قوتابییه‌ك به‌پێی پسپۆری خۆی، به‌شدارده‌بێت له خوله‌كاندا.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.