كاتژمێر 10 ى ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یاری ده‌ستنیشانكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می چلوحهوتهمین پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكای دووهه‌زارونۆزده بۆ تۆپی پێ كه به‌ڕازیل میوانداری كردووه، له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و چیلی له یاریگای ئارینا كۆرنتیانز به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌م یاریه دوو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پێشووی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له یاری كۆتایی دوو پاڵه‌وانێتی پێشووی كۆپا ئه‌مه‌ریكا بیر هانده‌رانی هه‌ردوولا ده‌هێنێته‌وه، كه له هه‌ردوو یاریدا، چیلی شكستی به تانگۆ گهیاندو دوو نازناوی له‌سه‌ریه‌كی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له پاڵه‌وانێتی ئه‌مجاره‌شدا، هه‌ردوو تیپ له قۆناغی پێش كۆتایی دووچاری دۆڕانی سه‌خت هاتن، كاتێك ئه‌رژه‌نتین به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به به‌ڕازیلی میواندار دۆڕاو چیلیش له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به پیرۆ دۆڕا، یاری ده‌ستنیشانكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌م هه‌مان گوڕوتینی یاری كۆتایی نیه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بۆ هانده‌رانیان، به ئاستێكی به‌رزو به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه
پێگەی وه‌رزشى هۆسكۆردی جیهانى پێکھاتەی یاریەکەی بەم شێوەیە بڵاو کردۆتەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.