جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی به‌فه‌رمی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌ستپێكردوه
هاوكات بارتۆمیۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار داسیلڤا بۆ ڕیزی بارسێلۆنا ده‌كه‌ن، بارتۆمیۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێكاری هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆناو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كۆبوونه‌ته‌وه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی گریزمان بۆ ڕیزی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه كردووه‌و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌باره‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی بۆ ڕیزی بارسێلۆنا، سه‌رۆكی بلاوگڕانا ڕایگه‌یاند كه ئه‌م ده‌نگۆیانه ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی ڕۆژنامهكانهو دوورن له ڕاستیه‌وه، بارتۆمیۆ گوتیشی، ئێمه ده‌زانین نێیمار ئاره‌زوو ده‌كات پاریس سانجێرمان به‌جێبهێڵێت و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ش نایانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بن، به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئێمه نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نێیمار ئێستا یاریزانی تیپه‌كه‌مان نیه‌و ئه‌و مافه‌ش به‌خۆمان ناده‌ین باس له یاریزانێكی ده‌ره‌وه‌ی یانه‌كه‌مان بكه‌ین
هاوكات بارتۆمیۆ ڕه‌تیكرده‌وه مێسی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیماری بۆ ڕیزی بارسێلۆنا دابێت و له‌مباره‌وه گوتی، مێسی ئه‌فسانه‌ی یانهكهمانهو نه ئه‌و و نه هیچ یاریزانێكی دیكه‌ش داوایان له ئیداره‌ی بارسێلۆنا نه‌كردووه به دیاریكراوی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێك واژووبكه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.