له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان واژۆكردنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌ندێر هێرێرای ئیسپانی ڕاگه‌یاند
هێرێرا له سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوودا به ته‌واوبوونی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ده‌ستی له یانه ئینگلیزیه‌كه هه‌ڵگرت، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له سهدوههشتاونۆ یاری له ڕیزه‌كانی كرد‌و بیست گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركرد، له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا هێرێرا یاری پله‌یسته‌یشنی فیفا بیست ئه‌نجامده‌دات كه هێشتا ئه‌م یاریه نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه
دواتر یاریزانه‌كه خۆشحاڵی خۆی به په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی پاریس سانجێرمان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كات به‌وه‌ی ده‌رفه‌تی به‌سه‌ربردنی ژیانی له شاری پاریس بۆ ڕه‌خساوه، هێرێرا پاریسی به جوانترین شاری جیهان ناوبرد‌و گوتی، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م چه‌ندین جار سه‌ردانی ئه‌م شاره‌مان كردووه‌و ئه‌م شوێنه زۆر خۆشه‌ویسته لامان
هه‌روه‌ها ناوه‌ڕاستكاره‌كه ئاشكرای كرد كه خۆشه‌ویستی و گوڕوتینی هانده‌رانی پاریس بۆ یانه‌ی شاره‌كه‌یان كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر بڕیاری په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی پیی ئێس جی، جێگای باسه هێرێرای ته‌مه‌ن بیست‌ونۆ ساڵ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار واژووكردو درێسی ژماره بیستویه‌كی له پێكهاته‌ی یانه پاریسیه‌كه پێبه‌خشرا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.