به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
زاگرۆس فه‌تاح بەرێوەبەری گشتیی پلانی پرۆژەکانی بودجەی وەبەرهێنان له وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند لە ساڵی 2014 بۆ ساڵی 2018، هەرێمی کوردستان دووچاری قەیرانێکی سەختی دارایی بووەوە، مووچەی فەرمانبەران نەدرا، پاشان پاشەکەوتی مووچە دروست بوو، قەرزێکی زۆر کەوتە سەر حکوومەت، زیاتر لە سێ هەزار پڕۆژە راگیران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا خۆشبه‌ختانه لە ساڵی ڕابردوو بەدواوە، خەریکە کوردستان ئەو دۆخە تێدەپەڕێنێت و ئومێدێکیش دروست بووە، کابینەی نوێ دۆخەکە باشتر بکات.
زاگرۆس فەتاح، راشیگەیاند، بە ئاساییبوونه‌وه‌ی دوخی ئابووری، چاوەڕوان دەکرێت ئابووریی کوردستان نزیکه‌ی له سه‌دا پێنج گه‌شه بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.