له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 7 ى 7 ى 2019 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ رایده‌گه‌یه‌نن لە شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا 2150 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەکە لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ لە دایکبوون کە 1123 منداڵیان کوڕن ، 1399 یان بە سروشتى لەدایکبوون تەنها 751 منداڵ بە نەشتەرگەرى لەدایکبوون.
ته‌ندروستى سلێمانى ده‌شڵێت سەردانى نەخۆش لەو ماوەیەدا بۆ نەخۆشخانەکە تۆمارکراوە کە 3193 )هەزار ئافره‌ت بوون و 2788 هەزار نەخۆشیش داخلکراوە
هەروەها راشیده‌گه‌یه‌نن 13805 هەزار شیکارى و 1979 هەزار سۆناری بۆ ئەوئافره‌تانه کراوە کە سەردانى ناو نەخۆشخانەکەیان کردوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.