Erbil 38°C سێشەممە 15 ئەیلوول 08:12

هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی حووسییه‌کانی راگه‌یاند

به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێكه‌وتبوو
کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن-یان كه‌ ره‌وانه‌ی سعوودیه‌ كرابوو، خستووه‌ته‌خواره‌وه‌.

توركی مالكی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كه‌ له‌ سه‌نعا-ی پایته‌ختی یه‌مه‌نه‌وه‌ به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێكه‌وتبوو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌وه‌ خراوه‌ته‌خواره‌وه‌.

ناوبراو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی حووسییه‌كانیش ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌یان به‌سه‌ركه‌وتووانه‌ ئامانجه‌كانی خۆی پێكاوه‌ و توركی مالكی رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ له‌ رێی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانییه‌وه‌ ره‌وانه‌ كرابوو، به‌رله‌وه‌ی بگاته‌ ئاسمانی سعوودیه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.