Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 04:32

به‌وێنه‌... لە حاجی ئۆمەران ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


ئۆتۆمبێلێک له‌ جۆری (نیسان سەنی) لە ڕێگای گوندی دۆڵەبۆنی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران گڕی گرت و سووتا.

سەرچاوەیەک لە بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان بە کوردستان تیڤی راگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلێک، کە هی هاووڵاتییەک بوو بەناوی (هێمن جەمیل سابیر)  ڕاستەوخۆ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام لەبەر دووری شوێنەکە کاتێک گەیشتین ئۆتۆمبێلەکە سووتابوو، جگە لە زیانی ماددییش، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

سەرچاوەکە گوتیشی: هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە.

1


كه‌ریم سمكۆ 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.