هونه‌ردۆست ئیسماعیل گه‌یلانی ناوی ئیسماعیل شێخ دینۆ سه‌ید ته‌های نه‌هری ناسراو به (ئیسماعیل گه‌یلانی). ئیسماعیل گه‌یلانی كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری بوو له رادیۆی كوردی له به‌غدا و ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركووك پێش راپه‌ڕین، له دوای راپه‌ڕینیش به‌رنامه‌ی له رادیۆی ده‌نگی كوردستان و ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان پێشكه‌شده‌كرد، زۆر لاپه‌ڕه‌ی له مێژووی هونه‌ری كوردی تۆماركردن. ئیسماعیل گه‌یلانی ئه‌ندامی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردبوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تی له‌سه‌ر هونه‌ر له گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئیسماعیل گه‌یلانی ماوه‌یه‌كی زۆره له بواری راگه‌یاندن به بینراو و بیسراو كاركردوه و ماوه‌یه‌كیش له كوردستان تی ڤی پرۆگرامی هونه‌ری پیشكه‌ش كردوه .خوالێخۆشبوو راگه‌یاندكارێكی دێرین بووه و ساڵانێكی زۆر بوو له بواری راگه‌یاندن و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان كاری كردووه چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی له كوردستان تیڤی پێشكه‌ش كردووه و چه‌ندین به‌رمای جۆراوجۆری هونه‌ری و رۆشنبیری و ئاماده‌كاری چه‌ندین به‌رنامه‌ش بووه . هاوكات دۆستی نزیكی راگه‌یاندنكاران و هونه‌رمه‌ندان بووه و جێ ده‌ستی له بواری راگه‌یاندنی كوردی دیاره .خوالێخۆشبوو ویڕای ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنكار و هونه‌ردۆستێكی ناسراو بوو، هه‌روه‌ها له بنه‌ماڵه‌یه‌كی سیاسی و كوردپه‌روه‌ر و شۆڕشگێر بووه و نه‌وه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری بوو .
هونه‌ردۆست، مه‌دیاكار و رۆژنامه‌ڤان ئیسماعیل گه‌یلانی له مانگی حوزیرانی ٢٠١٢ به هۆی ته قینه وی گاز له هۆتێلك له شار به یروت پایته ختی وڵاتی لوبنان له شی له سه ده ٣٥% ده‌سووتێت و باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت و به‌په‌له بۆ كوردستان ده‌هێننه‌وه، دواتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی له شارۆچكه‌ی سۆران نیشته‌جێ ده‌بێت ، دوای چاره‌سه‌رێكی زۆر باری ته‌ندروستی ئیسماعیل گه‌یلانی له ماڵه وه تێك ده چێت دوای ئه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سۆران (دیانا) بردرا به ڵا م به داخه وه به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له كانژمێر 9ی شه‌و رۆژی ٧ ته مموز ساڵی ٢٠١٢ له نه‌خۆشخانه‌ی سۆران كۆچی دوایی كرد.
ئیسماعیل گه‌یلانی له رۆژی ٨ ته مموژ ساڵی ٢٠١٢ به رێوره‌سمێكی شایسته‌دا له شاری سۆران ته‌رمی خوالێخۆشبوو به‌خاك سپێردرا ، ھه‌زار سڵاو له گیانی پاكی ئیسماعیل گه‌یلانی
كوردستان تیڤی/كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.