Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 08:28

عیراق و بانکی نێودەوڵەتی ڕێککەوتنێکیان ئیمزاکرد

بۆ پێشخستنی كەرتی كارەبا
کوردستان TV
100%


عیراق و بانكی نێودەوڵەتی ڕێككەوتنی پێشخستنی كەرتی كارەبا لە پارێزگاكانی باشوور ئیمزاكرد.

لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پلان وپڕۆگرامی حكومەت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان عیراق وكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وسوود وەرگرتن لە پسپۆڕی وشارەزایی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، ئەمڕۆ یەك شەمە 7/7/2019 د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی ڕێككەوتنی پرۆژەی پێشخستنی سیستەمی كارەبای لە پارێزگاكانی باشووری عیراق لەگەڵ خاتوو یارا سالم نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی ئیمزاكرد.

له‌ ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانی  نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری وەزیری دارایی هاتووه‌، ئەم پرۆژەیە كار بۆ زیاتربوونی هێز ووزەی كارەبا ورێكخستنی دەكات ئەمە جگە لە دووبارە بوونیادنانەوە و دروستكردنەوەی هێڵەكانی گواستنەوەی وزە و دابەشكردنی و دانانی هێڵی تازە ووێستگەی لاوەكی و سیستەمی زانیاری بۆ پێشخستنی توانای تۆڕی كارەبا و گەیشتنی بۆ هاووڵاتیان.

شیاوی باسە ئەم پرۆژەیە خزمەت بە 2.5 ملیۆن هاووڵاتی لە پارێزگاكانی بەسڕا و موسەننا وزیقار و میسان دەگەیەنێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.