لە سنووری دۆڵی خانەقای سەر بە ناحیەی وەرتێ، بەهۆی تەقینی بەرمیلێکی پڕ لە نەوت، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
عهمید عیماد ڕێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند: لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹ـ۷ـ۷ ئاگادار کراینەوە کەوا رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە هەیە لەسنوری بنکەی خانەقای سەر بە ناحیەی وەرتێی سنووری قەزای ڕواندز، راستەوخۆ تیمەکانی بنکەی بەرگری شارستانی خانەقا گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران باس لەهۆکاری ڕووداوەکە دەکات و دەڵێت: بەهۆی لەحیمکردنی بەرمیلێکی پڕ لە نەوت بووە، لەئەنجامدا هاووڵاتییەک بەناوی (عەبدولواحید ئەحمەد شێخە ) بەهۆی ئاگرەکەوە بەرێژەیەکی زۆر دووچاری سووتان هاتووە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا کراوە لە شاری هەولێر، بەڵام بەداخەوە لەرێگادا گیانی لەدەستدا.
كهریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.