به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی ئافرەتێكی بڵاوكردەوە كە بەتاوانی دزیكردن لەهەولێرەوە هەڵاتوە بۆ سلێمانی و دەستگیركریان كردووه .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ھەولێرەوە ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادار کرانەوە کە تۆمەتبارێک لەرەگەزی مێ تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوەو ھەڵھاتووە بۆ سلێمانی توانیویانه ده‌ستگیری بكه‌ن .
پۆلیس ده‌شڵێت: لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبریاری دادوەر بەندەو بریارە لەچەند رۆژی داھاتودا ڕەوانەی شاری ھەولێربكرێته‌وه و ڕێکارە یاساییەکانی لەگەڵدا بگیرێتەبەر.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.